به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «قەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا وتی: ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەروا لە سەر سیاسەتی گەمارۆی ئابووریی سووریا بەردەوامن و ئەم ھەنگاوە دژی مرۆڤانەیە دەبێ بۆ ڕای گشتیی ڕوون بێتەوە.
میقداد وتیشی: گەمارۆی ئابووریی سووریا شوێنھاتی مرۆڤیی بەربڵاوی بۆ سوورییەکان بەدواوە بووەو بووەتە ھۆی ڕەنج و کوێرەوەریی خەڵکی ئەم وڵاتە لە بواری جۆربەجۆردا.
وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە، دیمەشق بەردەوام بۆ پەرە پێ دانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان ھەوڵی داوە، وتیشی: سووریا لە ئێستادا خەریکی بنیاتنانەوەی ئەو شتتانەیە کە تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریادا تێکیان داوە.
342/